هەر کاتێک پارە بەشت نە کات بو دانى قستەکان وەئەو کاتەى نامەکانى بیرهینانەوە کەلەکەبوو بو دانى پارە ئیستا کاتى خۆتێوەردانە. لەو کاتە بارى ئابووریت دەست بە شکەستخواردن دەکا ئەو ئاموژگاریانە پراکتیکى بۆ تو دەربارەى چون دەتوانى بارى ئابووریت راست بکەیەوە.
چارەسەرى قەرز
ئەگەر وا لێ هات کە خێزان نەیتوانى قەرزەکانى خۆى بداتەوە دەکرێت ئەو کەسە داواکارى پێشکەش بکات بو چارەسەرى قەرز. لسەر مالپەرى دەسەڵاتى باجگرى میرى پرسیار و وەلام دەبینى دەربارەى ئەو بابەتە. داوەکاریەکانى چارەسەرى قەرز راستە وخۆ دەدرێت بە دەسەڵاتى باجگرى میرى وئەوان بریارەکان دەدەن بەو بارە.
تو سوودمەندى گەورەترى لەوماوەى هەولوکانت بو چاککردنى بارت. ئایا پێویستى بە یارمەتى هەیە، پەیوەندى بە شارەوانى بکە و پرسیار بکە لە سەر راوێژەکانى بودجە وقەرز. هەموو شارەوانیەکانى سوید ئەم خزمەتگوزاریە بە خۆرایى پێشکەش دەکات. بو زیاتر زانیاریەکان تەماشاى وتارى راوێژەکانى بودجە و قەرز بکە.
دە خالى گرنگ ئەگەر تو قەرز داربوى
1. قەرزەکەت بە تەواوى بنووسە. ئەگەر هیج تەفاسیلێکت نە بوو دەربارەى قەرزەکانت پەیوەندى بکە بە خاوەن قەرزەکان. واتە ئەوانەى پارەیان بە تۆ داوە وداواى بەدەستهێنانى روونکردنەوەکانى قەرزەکان. بارى خۆت بویان روون بکەوە.
2. پرسیاربکە چى دەبێت ئەگەر قەرزەکە نە دەى.
3. ئەو خەرجی یانە دیارى بکە کە پێویستە یەکم جار بیادەى.
4. هەلسە بە چاککردنى کورتەیەک لەسەر بارى ئابووریت. هەلسا بە نووسینى لیستێک بە داهات و خەرجیە پێویستەکان. قەبارەى پارەى ماوەت بژمێرە بو دانى قەرزەکانت.
5. ئایا هیچ قەرزیکت هەیە بە کەفالەتى کەسى؟ پەیوەندى بکە بە کەفیلەکە و ئاگادارى بکە لەسەر سەختى کە تووشت بووە بو دانى قەرز.
6. بیربکەوە لەوەى کە دەتوانى بیگۆرى. ئایا دەتوانى داهاتەکان زیاد بکەى یان خەرجى یەکان کەم بکەى؟ ئایا هیچ شتێکت هەیە بتوانى بیفرۆشى؟ ئوتوموبیل؟ وەلەوانەیە وا پێویست بکات بە فروشتنى مال یان شوقە؟
7. هەلسە بە دانانى پیلانێک بو چونیەتى دانى گەورەترین برى قەرزەکەت.
8. هەلسە بە گفتوگو لەگەل خاوەن قەرزەکان.
9. ژمێریارى دلنیابونى تایبەت بە خۆت بە کۆتا بینە وەبرینى بلیتەکانى دلنیابون. چ قەرزى نوێ وەرمەگرە بو دانى تێچوى سوودەکان به بهشكردن.
10. پەیوەندى بکە بە راوێژکارى بودجە و قەرز لە شارەوانى بو بە دەستهێنانى هاوکارى. بو زیاتر زانیارى تەماشاى وتارى راوێژى بودجە و قەرز بکە.
Senast granskad: 2010-03-25