ئارامى شتومەک

 پێویستە ئەو شتومەک و خزمەتگوزاریانە ئارام بێت بو سەرفکاران وەنەبێتە هۆى چ برینداربوونێک. بە پێى یاساى ئارامى شتومەک ئەو کومپانیایەى هەلدەستى بە فرۆشتنى شتومەک و خزمەتگوزارى مه ترسیدار ناچارە ئاگادارى دەزگارى پشتگیرى لە سەرفکاران بکات بو ئەوە. هەتا سەرفکار وەک کەس دەتوانێت سکالا پێشکەش بکات بو دەزگاى پشتگیرى لە سەرفکاران دەربارەى بەرهەمەکانى مه ترسیدار. بو زیاتر زانیارى لەسەر چونیەتى پێشکەش کردنى سکالا تەماشاى وتارى بکە وەها دەتوانى سکالا پێشکەش بکەى. زانیاریەکان لەسەر بەرهەمەکان وە خزمەتگوزاریەکانى مه ترسیدار هەن لە مالپەرى دەزگارى پشتگیرى لە سەرفکاران وە کومسیوونى ئەورووپى.

 

تۆ وەک سەرفکار رەنگە قورس بێت زانینى ئەگەر شتومەکەکە یان خزمەت بە گوێرەى مەرجەکانى کە لە دەقى یاسا دایە. ئەگەر هاتوو شتومەکەکە نیشانەى CE لە سەر بو ئەوە ماناى ئەوەیە کە ئەو کارگەیە بەلێن دەدات ئەو شتومەکە مەرجەکانى ئارامى بە دەست دێنى کە پەیوەندى بەو شتومەکەیە. ئەوە ماناى ئەوە نا گەیەنى کە شتومەکەکە پشکندراوە و رەزامەندى لەسەر دراوە لە لایەن دەسەلاتێک یان هیتر لە دەستەکانى سەرپەرشتیارى. بەهەر حال تەنها هەندێک بەرهەمەکان پێویستە نیشانەى CE یان لە سەر بێت، لە نیواندا یارى منالان و کەل و پەلى پاراستنى کەسى. دەربارەى هەندێک لە بەرهەمەکان لەوى پێوانەکان هەن یارمەتى لە هەلسانگاندنى ئارامى دەکەن.

 

شتومەکى گچکا، وەکو پارچەکانى فراوان لە یارى دەبێتە مه ترسیدارى لەسەر مندالى بچووک. ئەگەر مندالێک پارچەیەکى بچووکى قووت دا لێرە مەترسى ئەوەیە کە مندالەکە  بخنکێ. بەیارمەتى لوولەى هەلسانگداندن دەتوانى تاقى بکەیەوە بزانى پارچە بچوکەکە مه ترسیدارى دروست دەکات یان نا، ئەگەر شتەکە بە تەواوى چوە ناو لوولەکە ئەوە دەگەێنیت کە مه ترسیدارە لە سەر مندالى بچووک کەواتە مه ترسیدارە کە دەتواندرێ قووت بدرێ.

 

بو زیاتر زانیارى لە سەر ئارامى دەتوانى پەیوەندى بکەى بە راوێژکارى شارەوانى بو خزمەتگوزارى سەرفکاران. راوێژکار دەزانێت چون دەتوانى لوولەى تاقیکردنەوە بە دەست بێنى.

Senast granskad: 2010-03-25

Konsumentverket/KO | Box 48, 651 02 Karlstad | Tel 0771-42 33 00 | Fax 054-19 41 95 |