دەربارەی ئاژانسی بەکاربەری سویدی
- کوردیی ناوەڕاست
حکومەت و پەرلەمان ئامانجەکان و ئاڕاستەی سیاسەتی بەکاربەر دیاری دەکەن بۆ کاری ئاژانسی بەکاربەری سویدی.
ئاژانسی بەکاربەری سویدی لە لایەن بەڕێوەبەرێکی گشتیەوە سەرکردایەتی دەکرێت کە هەروەها لێکۆڵەری پێشێلکاریەکانیشە بۆ بەکاربەر (KO .(Konsumentombudsman, KO دەتوانێت نوێنەرایەتی بەرژەوەندیەکانی بەکاربەر بکات ئەوەی پەیوەستە بە بزنس و کرداری یاسایی لە دادگا.
بەرپرسیاریەتیەکانمان ئەمانە دەگرێتەوە
- بۆ دڵنیاکردنەوەی پابەندبوونی کۆمپانیاکان بە یاساکان
- بۆ وەرگرتنی سکاڵاکان لە بەکاربەران
- بۆ کارکردن بەرەو جێبەجێکردنی ڕێکەوتننامەکانی لق
- بۆ دڵنیاکردنی سەلامەتی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریەکان
- بۆ یارمەتیدانی بەکاربەران لە پلاندانانی دارایی تاكە كەسی خۆیان
- بۆ فێرکردن و پێشکەشکردنی پشتیوانی بە ڕاوێژکارانی بەکاربەر و ڕاوێژکاری بودجه و قەرز لە شارەوانیەکان
- بۆ پێشکەشکردنی ئامراز و زانیاری گونجاو بە گەنجان تاوەکو ببن بە بەکاربەری زانیاریدار
- بۆ پێشکەشکردنی ڕێنوێنی سەربەخۆ بە گەنجان لە ڕێگەى Hallå konsument
- بۆ پێشکەشکردنی ڕێنوێنی سەربەخۆ بە بەکاربەران لە کاتی کڕینی کەلوپەلەکان و خزمەتگوزاریەکان لە وڵاتانی ناو یەکێتی ئەوروپا
- بۆ چاودێریکردنی پەرەسەندنەکانی بازاڕ و دەسنیشانکردنی کێشەکانی بەکاربەر لە بازاڕە جیاوازەکاندا
رێنمایی سەربەخۆ لە ریگەی " سلاو مەسرەفکار" و ECC Sverige
سلاو مەسرەفکار خزمەتیکی روونکردنەوەیە کە رێنمایی سەربەخۆ راستەوخۆ بە مەسرەفکاران دەگەیێنێت. سلاو مەسرەفکار هاوکاریی هەیە لەگەڵ چەند دەسەلاتێک، چوار نووسێنگەکەی مەسرەفکاران و رێنمایی مەسرەفکارانی شارەوانیەکان.
ECC Sverige ، بە خۆڕایی راوێژاکاریت دەکات کاتێک شمەکێک یان خزمەتێکت کڕی لە وڵاتێکی ئەندام لە یەکێتی ئۆروپی ونۆرویج و ئیسلاندا و بریتانیا.
خوێندنوپشتیوانیبۆڕێکخراوەکانیڕێنوێنیبەکاربەریشارەوان
زۆرینەی شارەوانیەکانی ناو سوید زانیاری و ڕێنوێنی بەکاربەر پێشکەشی دانیشتووانەکانیان دەکەن. هەروەها دەتوانیت یارمەتی وەربگریت تایبەت بە پلاندانان بۆ دارایی تاكە كەسیت. ئاژانسی بەکاربەری سویدی فێرکردن پێشکەشی ڕاوێژکارانی بەکاربەری شارەوانیەکان و ڕاوێژکارانی بودجه و قەرز دەکات.
بەدوای زانیاریی پەیوەندی بگەڕێ بۆ ڕاوێژکارانی بەکاربەر لە شارەوانیەکەی خۆت