بەم شێوەیە داواکاری پێشکەش دەکەیت بۆ یارمەتی KO

Ansök om KO-biträde - کوردیی ناوەڕاست

ناوبژیوانی بەکاربەر، KO، هەندێک جار دەتوانن یارمەتی بەکاربەر بدەن بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکی لەگەڵ کۆمپانیا. ئینجا KO نوێنەرایەتی بەکاربەرەکە دەکات لە دادگا یان پەیوەست بە دەسەلاتی یاسا. ئەمە یارمەتیە پێی دەوترێت پشتیوانی .KO

KO تەنھا پشتیوانی لە بەکاربەرێک دەکات لە چەند دۆخێکی دیاریکراو. ئەم ناکۆکیە پێویستە گرنگ بێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا، بەو واتایەی بۆ ڕوونکردنەوەی بارودۆخی یاسایی لە ناوچەیەکی دیاریکراودا، یان پێویستە ناکۆکیەکە بەرژەوەندیەکی گشت بەکاربەر بێت، بەو واتایەی پەیوەست بێت بە ژمارەیەکی زۆری بەکاربەر. کاتێک KO پشتیوانی لە بەکاربەرێک دەکات لە ناکۆکیەک، حکومەت تێچووە یاساییەکانی بەکاربەر لە ئەستۆ دەگرێت.

KO ئەوە دیاری دەکات ئایا ناکۆکیەکە گونجاوە بۆ پشتیوانی KO یان نا کاتێک بەکاربەرێک داواکاریەک پێشکەش دەکات.

پێویستەداواکاریەکەبەپۆستەڕەوانەبکرێتبۆ

Konsumentombudsmannen
Box 48
651 02 Karlstad

ئاژانسی بەکاربەری سویدی ئاژانسێکی حکومیە. ئەمە بەواتا، بەگوێرەى ڕێسای گشتی، کە گشت بەڵگەنامە وەرگیراوەکان لە لایەن ئاژانسی بەکاربەری سویدی/KO ئاشکرا دەکرێن و دەشێت لە لایەن خەڵکی گشتیەوە داوا بکرێن و بخوێرێنەوە.