بەم شێوەیە سکاڵا پێشکەش دەکەیت

Gör en anmälan - کوردیی ناوەڕاست

ئاژانسی بەکاربەری سویدی/KO سکاڵاکان وەردەگرێت دەربارەی کێشەکانی بازاڕی بەکاربەر.

سکاڵایەکی پێشکەشکراو بە ئاژانسی بەکاربەری سویدی نابێتە هۆی یارمەتیدانت لە بکرێت تاکە کەسییەکەت لە دژی کۆمپانیاکە. هەرچۆنێک بێت، دەکرێت سکاڵایەکی پێشکەشکراو لە ناو کۆمپانیایەک ببێتە هۆی گۆڕینی بازاڕکردن و مەرج و ڕێساکانیان.

ئێمەسکاڵاوەردەگرینبۆئەمبابەتانەیخوارەوە:

  • ڕیکڵامی فریودەر
  • مەرجی نادادپەروەرانەی گرێبەست
  • زانیاری نادروستی نرخ
  • بەرهەم و خزمەتگوزاری مەترسیدار
  • گەشتی ڕەتکراوە یان دواخراوی فڕۆکە
  • کەمی شوێنی مانەوە لە شەمەندەفەر یان فڕۆکە (یارمەتی تاکە کەسی، ئیمەیلی ڕیکلامی داوا نەکراو)
  • سپام

پێویستە سکاڵاکەت ئەم خاڵانەی خوارەوەی تێدا بێت

  • ناوی ئەو کۆمپانیایەی کە دەتەوێت سکاڵای لە دژی پێشکەش بکەیت و ئەگەر سکاڵاکە دەربارەی بەرهەمێک یان خزمەتگوزاریەکی تایبەت بێت. وەسفێکی تێروتەسەڵ پێشکەش بکە سەبارەت بەوەی بۆچی دەتەوێت سکاڵا لە دژی کۆمپانیاکە پێشکەش بکەیت.
  • ئەگەر سکاڵاکەت دەربارەی ڕیکلامکردنەوە، گرنگە ئەوە دیاری بکەیت کەی و لە چ شوێنێکدا ڕیکلامکردنەکە هەبوو. ئەگەر پەیوەست بێت بە ڕیکلامکردن لە ڕادیۆ یان تەلەفزیۆن، واباشە کە زانیاری دەربارەی ڕۆژ و کاتی پەخشکردنەکە و کەناڵەکەش بدەیت.
  • ڕیکلامەکە، ڕێکەوتننامەکە، پاکێجکردنەکە، بەرهەمەکە یان شتێکەکانی تر هاوپێچ بکە کە دەتەوێت سەرنجی بخەیتە سەر.
  • ژمارە تەلەفۆنەکەت و هەر زانیاریەکی تری پەیوەندیکردنت هەیە ئاماژەی پێ بکە ئەگەر پێویست بێت پەیوەندیت پێوەبکرێت بۆ زانیاری زیاتر. گشت كاتێك دەتوانیت بە نەناسراوی بمێنیتەوە.

سکاڵاکەبنێرەبۆ

Konsumentverket
Box 48
651 02 Karlstad

هەروەها دەتوانیت سکاڵاکەت بنێریت لە ڕێگەی ئیمەیل konsumentverket@konsumentverket.se :

ئاژانسی بەکاربەری سویدی ئاژانسێکی حکومیە. ئەمە واتە، بەگوێرەى ڕێسای گشتی، کە گشت بەڵگەنامە وەرگیراوەکان لە لایەن ئاژانسی بەکاربەری سویدی/KO ئاشکرا دەکرێن و دەشێت لە لایەن خەڵکی گشتیەوە داوا بکرێن و بخوێرێنەوە.