ڕاوێژی بودجه و قەرز

Budget- och skuldrådgivning - کوردیی ناوەڕاست

ڕاوێژی بودجه و قەرز لە ڕێگەی یاساوە پێشکەش دەکرێت لە لایەن شارەوانیەکانی ناو سوید. مافی وەرگرتنی یارمەتیت هەیە بۆ پلاندانانی دارایی تاكە كەسیت.

ڕاوێژکاری بودجه و قەرز دەتوانێت یارمەتیت بدات بە پوختەیەک بۆ لایەنی داراییت و دەتوانێت ڕاوێژی کرداریانەت پێ بدات دەربارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردن و پێشینەکردنی قەرزەکانت.

ڕاوێژکاری بودجه و قەرز دەتوانێت یارمەتی پێشکەش بکات تایبەت بە هەژمارکردن بۆ کەمکردنەوەی قەرز و تێهەڵچوونەوەکان بۆ بڕیارەکانی دانەوەی قەرز. بۆ ئەو بەکاربەرانەی قەرزارن کە پێداویستیەکانی یاسای دانەوەی قەرزیان تێدا نیە یان کەمکردنەوەی قەرزیان ناوێت، ڕاوێژکاری بودجه و قەرز دەتوانێت پلانەکانی پارەدانی ڕاستەقینەیان بۆ هەژمار بکات بە ڕێکەوتننامەی ئارەزوومەندانە. هەروەها ڕاوێژکارەکە دەتوانێت یارمەتی بدات لە دیاریکردنی مەرجە نوێەکانی پارەدان لەگەڵ قەرز پێدەرەکان.

ڕاوێژکارانی بودجه و قەرز لە ناو شارەوانیەکەت بدۆزەوە لە hallakonsument.se