ڕاوێژی بەکاربەر

Konsumentvägledning - کوردیی ناوەڕاست

لێرەدا دەتوانیت زانیاریی پەیوەندیکردنی چەندین شوێن بدۆزیتەوە کە تیایدا دەتوانیت ڕێنوێنی سەربەخۆ بەخۆڕایی وەربگریت.

ئەگەر کێشەیەکت هەیە دەربارەی شتێک کە کڕیوتە و کاتێکی سەختت هەبووە لە گەیشتنە ڕێککەوتن لەگەڵ فرۆشیارێک، دەتوانیت مافی وەرگرتنی یارمەتی لە ڕاوێژکاری بەکاربەرت هەیە.

ڕاوێژکارانیبەکاربەریشارەوانی

زۆرینەی شارەوانیەکان لە سوید ڕاوێژی بەکاربەر پێشکەشی دانیشتوانیان دەکەن. ڕاوێژکاری بەکاربەر لە شارەوانیەکەت دەتوانیت ڕاوێژت پێ بدات دەربارەی ناکۆکیە تاکە کەسیەکان و کێشە داراییەکانی تر. ڕاوێژکارانی بەکاربەر بە نزیکەوە کار لەگەڵ ئاژانسی بەکاربەری سویدی دەکەن.

بەدوای زانیاریی پەیوەندی ڕاوێژکاری بەکاربەر بگەڕێ لە Hallå konsument

روونکردنەوە بۆ مەسرەفکار لە رێگەی "سڵاو مەسرەفکار" ەوە

"سڵاو مەسرەفکار" HALLÅ KONSUMENT خزمەتی روونکردنەوەیە کە رێنماییەکی سەربەخۆ دەداتە مەسرەفکارەکان.

رێنماییکاران وەلامی پرسیارەکان دەدەنەوە یان یارمەتیت دەدەن لە کاروبارەکانت لەلای دەسەلاتەکانی دیکە، نووسینگەکانی مەسرەفکاران یان رێت نیشاندەدەن لە چۆنیەتی مەسرەف کردن.

دەگەیتە "سڵاو مەسرەفکار" لە رێگەی تلفون، چات، یان ئێمەیلەوە.

بۆ سایتی "سڵاو مەسرەفکار"

بنکەی سوئێدیی مەسرەفکارانی ئۆروپاECC Sverige بۆ کڕین و فرۆشتن لە چوارچێوەی یەکێتیی ئۆروپادا

ECC Sverige یارمەتی مەسرەفکاران دەدات ئەگەر کڕین و فرۆشتنیان کرد لە ولاتانی دیکەی ئەندامی یەکێتیی ئۆروپا و نۆرویج و ئیسلاندا و بریتانیا. هەروەها ECC Sverige رینمایی بەلاش پێشکەس دەکات پێش کڕین یان یارمەتئ دەدا ئەگەر کێشەیەک دوایی رووی دا.

مەبەست لەوە ئەوەیە  مەسرەفکاران بتوانن سوود لە تەواوی ئیمتیازاتی بازاری هاوبەشی ئۆروپی وەربگرن.

  ECC Sverigeبەشیکی فینانسە دەکرێ لەلایەن کۆمسیۆنی ئۆروپیەوە و دەچێتە ناو رایەڵەی بنکەی مەسرەفکارانی ئۆروپی(ECC-net).

بەرەو سایتی  ECC Sverige 

لەچەندبازاڕێکیکەمدانووسینگەیبەکاربەرڕێنوێنیبەخۆڕاییپێشکەشدەکەن

زانیاری و ڕێنوێنی بۆ پرسیارەکان دەربارەی بانكەکان کاری دارایی لە نووسینگەی بانك و دارایی بەکاربەری سویدی

زانیاری و ڕێنوێنی بۆ پرسیارەکان دەربارەی بیمە لە نووسینگەی بیمەی بەکاربەری سویدی

زانیاری و ڕێنوێنی بۆ پرسیارەکان دەربارەی بازاڕەکانی ووزە لە نووسینگەی بازاڕی ووزەی بەکاربەری سویدی

زانیاری و ڕێنوێنی بۆ پرسیارەکان دەربارەی تەلەفۆن، تەلەفزیۆن و ئینتەرنێت لە Telekområdgivarna )ڕاوێژکارانی پەیوەندیە تەلدارەکان)