سەلامەتی بەرهەم

Produktsäkerhet - کوردیی ناوەڕاست

کەلوپەل و خزمەتگوزاریەکان پێویستە سەلامەت بن بۆ بەکاربەران و نابێت ببێتە هۆی هیچ زیانێک. بۆیە، بەگوێرەى ماددەی سەلامەتی بەرهەم، ئەو کۆمپانیایانەی کە بەرهەم و خزمەتگوزاری مەترسیدار دەفرۆشتن پێویستە ئاگاداری ئاژانسی بەکاربەری سویدی بکەنەوە.

هەروەها خودی بەکاربەریش دەتوانن هەواڵی بەرهەمەکان بە ئاژانسی بەکاربەری سویدی بدەن. زانیاری زیاتر دەربارەی تۆمارکردنی سکاڵا دەکرێت لە وتاری "چۆنیەتی پێشکەشکردنی سکاڵا" بدۆزرێتەوە.

بەدوایهێمایCEبگەڕێلەکاتیکڕینییاریوکەرەستەیسەلامەتیتاکەکەسی

ئەگەر بەرهەمێک هێمای CE لەسەر بێت، واتە کە کۆمپانیای دروستکەر پەیمان دەدات کە بەرھەمەکە بەگوێرەی داواکاریەکانی سەلامەتیە بۆ ئەو بەرھەمە تایبەتە. هەرچۆنێک بێت، بەو واتەیە نیە کە بەرهەمەکە لە لایەن دەسەلات یان ئاژانسی ترەوە کۆنترۆڵ کراوە.

تەنها چەند بەرهەمێکی دیاریکراو داواکراوە کە هێمای CEیان لەسەر بێت، بۆ نموونە یاری منداڵان و کەرەستەکانی سەلامەتی تاکە کەسی. بەرهەمێکی زۆر ستاندەریان هەیە کە کاری هەڵسەنگاندنی سەلامەتی ئاسان دەکەن.

پارچەیبچووكدەکرێتمەترسیداربێتبۆمنداڵانیبچووك

پارچەی بچووك، وەک بەشە شلەکانی یاری منداڵان، دەکرێت مەترسیدار بن بۆ منداڵانی بچووك. ئەگەر منداڵێکی بچووك پارچەیەکی بچووك بخاتە ناو گەرووی خۆیەوە ئەوە مەترسی خنکان دروست دەبێت. بە یارمەتی لوولەکێکی پشکنین دەتوانیت ئەوە دیاری بکەیت کە پارەچە بچووكەکان مەترسیدارن یان نا بۆ منداڵەکەت.

بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی کێشەکانی سەلامەتی، پەیوەندی بە ڕاوێژکاری بەکاربەری شارەوانیەکەی خۆت بکە. ڕاوێژکاری بەکاربەر دەزانێت تۆ چۆن دەتوانیت پشکنینی لوولەک ئەنجام بدەیت.

ڕاوێژکارانی بەکاربەر لە ناو شارەوانیەکەت بدۆزەوە لە hallakonsument.se